ڕۆژی چوراشه‌ممه و له كۆپـنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنی چوار كه‌س به تاوانی تێرۆریزم ده‌سـتـیپـێـكرد.
چوار كه‌سه‌كه بێ تاوانی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌یان كراوه، وه‌كو دروستكردنی بۆمب بۆ مه‌به‌ستی هێرشی تێرۆریستی.
ئه‌و چوار كه‌سه سـاڵی ڕابردوو له ناوه‌ندی دانیمارك به تۆمه‌تی كڕینی كه‌ره‌سته‌ی كیمیاوی و كلوپه‌لی تاقیگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیركرابوون.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیماركی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوتیان به ده‌سـتگیركردنی 8 كه‌س له ده‌وری كۆپـنهاگن توانیان ڕێـگه له ئه‌نجامدانی هێرشێـكی تێرۆریستی بگرن. له گوته‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران لـێپـرسـراوێـكی ده‌زگای سیخوڕی دانیماركی گوتی ده‌سـتگیركراوان په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌ندامێـكی پایه به‌رزی تۆڕی ئه‌لقاعیده هه‌بووه و گومانی ئه‌نجامدانی هێرشێـكی تێرۆریسـتیان لێده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه جاكۆب شارف به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای سیخوڕی دانیماركی ده‌ڵێت ته‌مه‌نی ده‌سـتگیركراوه‌كان له‌نێوان 19 بۆ 29 سـاڵه و خه‌ڵـكانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانی و پاكسـتانی و سۆماڵی و هه‌روه‌ها توركین. به‌ڕێز جاكۆب ده‌ڵێت 6 له گیراوه‌كان هه‌ڵـگری ناسـنامه‌ی دانیماركین.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دادوه‌رێـكی دانیماركی فه‌رمانی داوه دووان له گومان لێـكراوانی ده‌سـتگیركراو بۆ ماوه‌ی 27 ڕۆژ له گرتووخانه‌دا بهێـڵـرێنه‌وه له‌و كاته‌ی كاربه‌ده‌سـتان درێژه به لێـكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.