Accessibility links

ڕاپـۆرتێـك ده‌ڵێت عێراق له‌ به‌دیهێنانی زۆربه‌ی ئامانجه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی شـكستی هێناوه‌

  • Deborah Tate

ئۆفیسی لێـكۆڵینه‌وه‌ی گشتی ئه‌مریكا (GAO) ، كه‌ به‌ باڵی كۆنگرێس بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌ و زانینی ڕاسـتیـیه‌كان داده‌نرێت، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕاپـۆرتێـكی ده‌ركرد، وه‌ تیایدا ده‌ڵێت عێراق له‌ به‌دیهێنانی زۆربه‌ی ئامانجه‌ سه‌ره‌كیـیه‌ سیاسی و ئابوری و له‌شـكریـیه‌كانی شكستی هێناوه‌.

ده‌یڤد واڵكه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی لێـكۆڵینه‌وه‌، به‌رئه‌نجامه‌كانی لێـكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خۆی خسته‌ به‌رده‌م كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌ ده‌ره‌وه‌یـیه‌كان له‌ سیناتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

شـایانی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێـكه‌ له‌و ڕاپـۆرتانه‌ی بۆ كۆنگرێس ئاماده‌كراوه‌، وه‌ له‌ كاتێـكدا هاتووه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و یاسادانه‌رانه‌ی داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن له‌ زیادبووندایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دێبۆرا ته‌یت په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس (كاپـیتۆڵ هیڵ) ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌، وه‌ هه‌ردوو هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح و كاوه‌ كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG