Accessibility links

جۆن هاوارد ده‌ڵێت ئوسترالیا ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق كه‌م ناكاته‌وه‌


سه‌رۆك وه‌زیری ئوسترالیا جۆن هاوارد سه‌رۆك بوشی دڵنیا كرده‌وه‌ له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ عێراق كه‌م ناكاته‌وه‌.

سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هاوارد كۆبووه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌مین چاوپـێـكه‌وتنی ڕووبه‌ڕوویاندا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی هاوكاری ئابوری وڵاتانی ئاسـیا- پـێسـێفیك.

له‌ كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا، سه‌رۆك بوش پـێشـوازی له‌ پـشتیوانی ئوسـترالیا له‌ عێراق كرد، وه‌ گوتی نیشـانه‌كانی ئاشتـبوونه‌وه‌ له‌و وڵاته‌دا له‌ ئارادایه‌.

به‌ڕێز بوش ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دوای سه‌ردانێـكی كورت بۆ عێراق گه‌یشته‌ شـاری سیدنی.

بڕیاره‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش چاوی به‌ ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی ئوسـترالیا كێڤن ڕوود بكه‌وێت. ڕوود به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مسـاڵدا بـیـباته‌وه‌ ئه‌وا هێزه‌كانی ئوسـترالیا له‌ عێراق ده‌كشـێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ سه‌رۆك بوش هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چینی هوو جینتاو كۆبـبێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG