دادگایه‌كی پـیاچوونهوهی عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی پـورزای سه‌دام حسێنی په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به عه‌لی كیمیاوی ناسراوه.
عه‌لی كیمیاوی ئه‌م سزایه‌ی بۆ بڕایه‌وه به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له جینۆسایدكردنی نزیكه‌ی 180 هه‌زار مروڤی كورد له سـاڵانی هه‌شـتاكاندا هه‌یبووه.
هه‌روه‌ها دادگاكه حوكمی له‌سێداره‌دانی دوو كاربه‌ده‌سـتی تری گه‌وره‌ی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی په‌سه‌ندكرد، كه بریتین له سوڵتان هاشم ئه‌لتائی وه‌زیری پـێشووی به‌رگری و حسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری پـێشووی سه‌رۆكی ئه‌ركانی له‌شكری عێراق، ئه‌وانیش به تاوانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی گوندنشینه كورده‌كان حوكمدراون كه له شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا ئه‌نجامیان داوه.
دادگاكه له‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا گوتی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له مانگی شه‌شدا حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
شایانی باسه ئه‌م سێ كه‌سه له‌گه‌ڵ 12 هاوه‌ڵی تری سه‌دام حسێن به كۆمه‌ڵه تاوانێـكی تری دڕندانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی دادگایی ده‌كرێن، كه له ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كانی دوای شه‌ڕی كه‌نداوی سـاڵی 1991 ئه‌نجامیان داوه.