به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی به‌ریتانیا كۆشـكی به‌سره‌یان چۆڵـكرد و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره به‌ڕێـكه‌وتن كه نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له ناوشـاری به‌سره‌وه دووره.
كۆشـكی به‌سره ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب و به ته‌نیشت شـاری به‌سره‌وه‌یه و یه‌كێـك بوو له كۆشـكه‌كانی سه‌دام حسێن ، وه له سـاڵی 2003 وه هێزه‌كانی به‌ریتانیا كردبوویان به باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی خۆیان بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی باری ئاسایشی ئه‌و شـاره.
ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه‌ی به‌ریتانیا له‌و شوێنه سـتراتیژیـیه ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی نیـگه‌رانیـیه‌كان له‌سه‌ر باری ئاسایشی له دووهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری عێراقدا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی شـاری به‌سره ناظم ئه‌لجابری سازكردووه و ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.