له سه‌ردانێـكی كتوپـڕی بێ پـێش وه‌خت ڕاگه‌یاندراودا سه‌رۆك جۆرج بوش و
لـێـپـرسـراوانی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی گه‌یشـتنه عێراق.
سه‌رۆك بوش و كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ستیفن هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكایی ڕۆژی دووشه‌ممه له بنكه‌یه‌كی ئاسـمانی له پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای به‌غدا نیشـتنه‌وه. هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌ویش خۆی به جیا گه‌یشـته عێراق.
سه‌رۆك بوش به‌نیازه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی باڵای عێراقی و هه‌روه‌ها ئه‌فسـه‌رانی له‌شـكری ئه‌مریكایی كۆبـبێته‌وه.
سه‌رۆك بوش له‌و ده‌مه‌ی به ڕێوه‌بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێمی له وڵاتی ئوسترالیا بڕیاری سه‌ردانی عێراقی دا.
شـایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق، به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه دێت كه بڕیاره كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكایی و هه‌روه‌ها لـێـپـرسـراوانی دیبلۆماتی له عێراق هه‌ڵـسه‌نگاندنی به‌ره‌و پـێشـچوون له عێراق له‌و ده‌مه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له‌و وڵاته‌دا زیادكراون پـێشـكه‌ش به كۆنگرێسی ئه‌مریكایی بكه‌ن. ئه‌مه سێهه‌مین سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ عێراق، پـێشـتر دوو سه‌ردانی له سـاڵانی 2003 و 2006 بۆ عێراق كردبوو.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سروه عه‌بدول واحید ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه. هه‌روه‌ها په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزیش ئاڵ په‌یسن له بنكه‌ی ئاسـمانی ئه‌لئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیستی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.