Accessibility links

كۆریای باكور به‌ له‌كارخسـتنی ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی تا كۆتایی سـاڵ قایل ده‌بێت


گه‌وره‌ نێردراوێـكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كۆریای باكور قایل بووه‌ به‌ ئاشـكراكردنی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی و هه‌روه‌هاش له‌كارخسـتنیان تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ.

كریسـتۆفه‌ر هێـڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ هاتۆته‌ كایه‌ پاش دوو ڕۆژ وتووێـژكردن له‌ ژنێڤ له‌ نێوان وتووێـژكه‌رانی ئه‌مریكی و كۆریایه‌ باكوریـیه‌كاندا.

شـانده‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هێـڵ و كیم كی كوانی كۆریای باكور له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا وتووێـژیان له‌سه‌ر چه‌كه‌ ناوه‌كیـیه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسـایـیـكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كردووه‌.

كرسـتۆفه‌ر هێـڵ گوتوویه‌تی هه‌ردوولا گه‌یشتووینه‌ته‌ تێـگه‌یشـتنێـكی بنچینه‌یی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌بێت له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌چی بگه‌ین.

گوتوشـیه‌تی چاوی له‌وه‌یه‌ له‌ ده‌می وتووێـژه‌كانی شه‌ش لایه‌نه‌ له‌ دره‌نگانێـكی ئه‌م مانگه‌دا به‌ره‌و پـێشـچوونی زیاتر بێنه‌ كایه‌.

XS
SM
MD
LG