Accessibility links

دیموكراته‌كان سه‌باره‌ت به‌ عێراق ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆك بوش ده‌بنه‌وه‌


له‌ گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یاندا دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ، ده‌یڤد پـێترایوس، به‌ شـاندێـكی كۆنگرێسی ئه‌مریكای گوتووه‌ سـوپای ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 9 یان 10 سـاڵی تر له‌ عێراقدا ده‌مێنێته‌وه‌.

جان شـاكاوسكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، یه‌كێـك بوو له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و شـانده‌یه‌، گوتاری ڕادیۆیی ڕۆژی شه‌ممه‌ی دیموكراته‌كانی پـێشـكه‌شكرد.

خانم شـاكاوسكی ده‌ڵێت بڕیاری سه‌رۆك بوش بۆ زیادكردنی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق شـكستی هێناوه‌.

خانم شـاكاوسكی ده‌شـڵێت جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح پـێی گوتووین چاره‌سه‌ری سـیاسـیـیانه‌ نه‌ له‌م مانگی نۆیه‌دا ده‌بێت و نه‌ له‌ مانگی نۆی داهاتووشـدا، به‌ڵام نه‌یگوتووه‌ چه‌ند مانگی نۆی تری ده‌وێت بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ریـیه‌ سـیاسـیـیه‌ له‌ عێراقدا.

پاشـان خانم شـاكاوسكی داوای له‌ هاوكاره‌ كۆماریـیه‌كانی كرد هاوهه‌ڵوێستی دیموكراته‌كان بن له‌ گۆڕینی ڕێبازی عێراقدا، وه‌ گوتی زۆربه‌ی دیموكراته‌كان و هه‌روه‌هاش كۆماریـیه‌كانیش، كه‌ هه‌روا دێت و ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، هه‌موو گه‌یشـتوونه‌ته‌ یه‌ك به‌رئه‌نجام، ئه‌ویش باشترین ڕێـگه‌ بۆ پاراستنی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایـیهێنانه‌ به‌م شه‌ڕی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌م گوتاره‌ی دیموكراته‌كان و هه‌روه‌ها گوتاری هه‌فتانه‌ی سه‌رۆك بوش كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پـرسه‌كانی ناو ئه‌مریكا، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG