به‌ندی 140ی ده‌ســتوری عێراق له‌م دوا چاره‌كه‌ی سـاڵی 2007 دا به كوێ گه‌یشـتووه؟ له ده‌مێـكدا به‌پـێی ده‌سـتور بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ ته‌واوی بڕگه‌كانی جێبه‌جێ بكرێن و ڕیفراندۆمه‌كه‌ش كرابێت.
ئه‌گه‌ر ڕه‌وته‌كه به‌و پـێوانه‌یه نه‌بوو كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌نددار ده‌یانه‌وێت ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140ی ده‌سـتوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه به چ ئاقارێـكدا ده‌ڕوات؟
كه‌ركوك شـارێـكی فره نه‌ژادی، فره ئاین و فره ئاینزایه، چاره‌سه‌ركردن تیایدا، وه‌ك زۆر سه‌رچاوه ئاماژه‌ی پـێده‌كه‌ن، هه‌روا سـانا نیـیه. هه‌ندێـكی تر ده‌ڵـێن كه‌ركوك به‌رمیله باروتێـكه و ته‌نها ده‌نكه شـقارته‌یه‌كی ده‌وێت بۆ ته‌قاندنه‌وه، ئه‌و ده‌نكه شـقارته‌یه به ده‌ست كێوه‌یه؟
چی بۆ كه‌ركوك كراوه؟ سه‌رژمێـریـكردن؟ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی؟ ئاماده‌كاریـیه‌كان بۆ ڕیفراندۆمه‌كه؟
لایه‌نه كوردیـیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری ناو شـاری كه‌ركوكدا له عه‌ره‌به‌كان و له توركمانه‌كانیش توانیـویانه بگه‌نه چ به‌رئه‌نجامێـك بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی شـاری كه‌ركوك به ئاسایی بمێنێته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه، هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژنامه‌نووس سـتران عه‌بدوڵـڵا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.