لـێـپـرسـراوانی ئه‌فغانی ده‌ڵـێن له‌ئاكامی هێرشـێـكی خومپاره‌یی بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان به‌لایه‌نی كه‌م 10 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پـۆلیسی خۆجێی ده‌ڵێن میلیشـیاكانی تاڵیبان ڕۆژی هه‌ینی هێرشی موشه‌كیـیان له پارێزگای كونار ئه‌نجامداوه، به‌ڵام موشه‌كه‌كانیان ئامانجی خۆی نه‌پـێـكاوه و داوێتی له خانووی و به‌ره‌ی هاوڵاتیان.
پـێشتر هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ به ماشـێنێـكی بۆمبڕێژكراو خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌توه‌یی له كابوڵ ته‌قاندۆته‌وه ڕووداوه‌كه كوژرانی 2 سه‌ربازی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها برینداربوونی 10 كه‌سی دیكه‌ی لێـكه‌وتۆته‌وه، كه سه‌ربازانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و خه‌ڵـكانی سڤیلی تێدایه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی پایه به‌رزی تاڵیبان و چه‌ند چه‌كدارێـكی ڕاگه‌یاند كه له‌میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا له دژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له هه‌رێمی هێڵمه‌ند كوژرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـك ده‌ڵێت فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌فغانی بڕوایان وایه مه‌لا براده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه‌كه‌ی له شه‌ڕدا كوژرابن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوشـتنی ئاماژه پـێدراوان له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی یان تاڵیبانه‌وه هێشـتا پـشتڕاست نه‌كراوه.