سه‌رۆك بوش ڕۆژی هه‌ینی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ڕاوێژ به ڕێبه‌رانی باڵای له‌شـكر ده‌كات.
سه‌رۆك بوش به‌نیازه گوێ له هه‌ڵـسه‌نگاندنی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ستونه‌كانی له‌شـكر و هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس بگرێت.
كاربه‌ده‌ستـان له پـنتاگۆن ده‌ڵێن فه‌رمانده‌ی هه‌ریه‌ك له به‌شه سه‌ره‌كیـیه‌كانی له‌شـكری (هێزی پـیاده، هێزی ده‌ریایی، هێزی ئاسـمانی، هێزی مارینز) ، هه‌ڵـسه‌نگاندن و ئامۆژگاریـیه‌كانیان به ڕاشـكاوانه به سه‌رۆك بوشی ده‌ده‌ن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان فه‌رمانده‌كان به‌نیازن خه‌مخۆری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و ژماره زۆره‌ی ئێسـتای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ربـبڕن، چونكه پـێـیان وایه ئه‌گه‌ر تا سـاڵی داهاتوو هه‌ر وا بمێنێـته‌وه ئه‌وا ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌شكری ئه‌مریكا.
شـایانی باسه ژماره‌ی ئێسـتای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نزیكه‌ی 160 هه‌زار سه‌ربازه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پـێـشنیار ده‌كات كه 26 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به وردی چاویان پـیادا بخشێنه‌وه تاوه‌كو پاكیان بكه‌نه‌وه له ئه‌فسه‌رانی گه‌نده‌ڵ و هه‌روه‌ها میلیشـیا گومان لێـكراوه‌كانی شیعه، ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له كوشتن و بڕینی تایه‌فیدا هه‌یه.
ئه‌و لیژنه‌ی له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه دامه‌زراوه بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی تواناكانی هێزه‌كانی له‌شـكر و پـۆلیسی عێراق.