یاخیبووانی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان بارمته‌كانی تری كۆریای باشوریان ئازادكرد، به‌وه‌ش كۆتایی به‌و كێشه‌یه هات كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته درێژه‌ی خایاند.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 7 بارمته‌كه‌ی تریش درانه‌وه ده‌سـتی كاربه‌ده‌ستانی خاچی سوور له هه‌رێمی غازنی له ناوندی ئه‌فغانستان، ئه‌و شوێنه‌ی كه له‌وێ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له مانگی حه‌وتدا ئه‌م خێرخوازانه‌ی تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ڕفێنده‌ره‌كان ده‌سـتیان به ئازادكردنی بارمته‌كان كرد، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دانوسـتانده‌رانی كۆریای باشوردا گه‌یشتنه ڕێـكـكه‌وتنێـك. به‌پـێی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه ده‌بێت سیۆل 200 له هێزه‌كانی به هاتنی كۆتایی سـاڵ له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی له‌و وڵاته‌دا ڕابگرێت.
شـایانی باسه ئه‌و هێزانه‌ی كۆریای باشور له ئه‌فغانسـتان به‌شـداریـیان له شه‌ڕدا نه‌كردووه و ته‌نها كاری خزمه‌تگوزاریـیان له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامداوه.
ئه‌م 19 بارمته‌یه كه دوانزه‌یان ژن بوون به شێوه‌ی گروپی جیاجیا له چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست به ئازادكردنیان كرا. حكومه‌تی كۆریای باشور ده‌ڵێت ئه‌وان ده‌توانن هه‌ر یه‌كسه‌ر ڕۆژی هه‌ینی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له 19 مانگی حه‌وتدا ئه‌م كۆمه‌ڵه خێرخوازه كریسـتیانه‌ی كۆریای باشوریان ده‌ستبه‌سه‌ركرد له‌و ده‌مه‌ی به پاسـێـك به‌ره‌و باشوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڕۆیشتن. گروپه‌كه له 23 كه‌س پـێـكهاتبوون، هه‌ر له مانگی حه‌وتدا 2 پـیاویان لێ كوشتن و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك 2 ژنیان ئازادكردن.
چه‌ند كاربه‌ده‌سـتێـكی ئه‌فغانسـتان ڕه‌خنه‌یان له‌م ڕێـكـكه‌وتنه‌ی نێوان یاخیبووان و كۆریای باشور گرت، وه ده‌ڵێن ئه‌مه ته‌نها هانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ڕفاندنی تر ده‌دات. هه‌ندێ ڕاپـۆرتیش هه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆریای باشور بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان پاره و پـولێـكی زۆریشی به تاڵیبان داوه، به‌ڵام هه‌ردوولایان ده‌ڵێن شتی وا نه‌بووه.