Accessibility links

له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له‌ عێراق 2 تێرۆریست كوژران و 36 ی دیكه‌ش ده‌سـتكیركراون


له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له‌ ناوه‌ند و باكوری عێراق 2 تێرۆریستی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌یان كوشتووه‌ و 36 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیركردووه‌.

له‌شـكر ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی نزیـك تارمیـیه‌ و شاری باقوبه‌ و موسڵ و سامه‌ڕا ئه‌نجامدراون و ئامانجیان تۆڕه‌ تێرۆریسـتیـیه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ بووه‌ له‌ عێراق.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌شـكر مردنی سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، وه‌ گوتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیـك ماشـێـنه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پارێزگای دیالا كوژراوه‌.

هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌ئاینزای عێراقی موقته‌دا ئه‌لسه‌در فه‌رمانی به‌ میلیشـیاكانی سوپاكه‌ی، سوپای مه‌هدی، داوه‌ سه‌رجه‌م جموجۆڵ و چالاكیـیه‌كانیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ڕابگرن.

كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵـێن له‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌ شـاری پـیرۆزی كه‌ربه‌لا به‌رپا بوو میلیشـیاكانی له‌یه‌نگری موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شـداریـیان كردبوو. ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوژرانی 52 كه‌س.

هه‌رچی میلیشـیاكانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دره‌ نكۆڵیـیان كردووه‌ له‌وه‌ی به‌شـداریـیان له‌و پـێـكدادانانه‌دا كردبێت.

هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یاندا 16 ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده‌یان له‌ عێراق ده‌سـتگیركردووه.‌

له‌ هه‌واڵێـكی تردا، هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ناڕه‌زایی‌یان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سـتگیركردنی 8 ئێرانی له‌ به‌غدا ده‌ربڕی، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ركران.

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت ده‌سـتگیركراوانی ئێرانی كه‌ دووانیان پاسـپۆرتی دیبلۆماسـیـیان پـێــیه‌ له‌گه‌ڵ 7 كه‌سی عێراقیدا گیران، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سـانه‌ چه‌كیان پـێبووه‌ بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵـگرتنی چه‌كیان پـێبووبێت.

شـایانی باسه‌ یاریده‌ده‌رێـكی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مریكایی مه‌خابنی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ربڕی.

XS
SM
MD
LG