سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی باری ئاسایی بۆ شـاری كه‌ربه‌لای پـیرۆز بگه‌ڕێننه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی ناو ئه‌و
شـاره به‌لایه‌نی كه‌م 52 كه‌س كوژران و زیاتر له 200 كه‌سی تریش برینداربوون.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته ئه‌و شـاره‌ی باشوری عێراق و له‌وێ وه‌باڵی ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی خسته ئه‌سـتۆی بانده تاوانكاریـیه‌كان و پاشـماوه‌كانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن.
كاربه‌ده‌ســتانی ئاسایشی شـاری كه‌ربه‌لا گوتیان شه‌ڕه‌كان كاتێـك ده‌سـتیپـێـكرد كه چه‌كدارانی لایه‌نگری مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ته‌قه‌یان له پاسه‌وانانی هه‌ردوو مه‌زاره گه‌وره‌كه‌ی شاره‌كه كرد كه له لایه‌ن باڵی چه‌كداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقه‌وه پارێزگاری لێده‌كرێت.
هه‌ڵـگیرسـاندنی ئه‌و توندوتیژیـیانه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچاركرد قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شـاری كه‌ربه‌لا ڕابگه‌یه‌نن، وه داوایان له به‌شـداربووانی مه‌راسیمه‌كه كرد شاره‌كه به‌جێبهێڵن.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی كه‌ربه‌لا په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی له قاهیره كاش سیڵ ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان هێرۆ زه‌نگه‌نه و به‌ڵێن ساڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، له‌شكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێـكی كه ڕۆژی سێشه‌ممه له شه‌ڕێـكدا له كه‌ركوك برینداركرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی ژماره‌ی ئاواره‌بوون له عێراق زیادیكردووه بۆ 60 هه‌زار كه‌س له مانگێـكدا ، له كاتێـكدا مانگی ڕابردوو 50 هه‌زار كه‌س بووه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتوودا 2 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها به 30 ملیۆن دۆلار به‌شـداری له یارمه‌تیدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات بۆ به‌رنامه‌ی دابینكردنی خوێندن بۆ منداڵانی عێراقی له سوریا و ئوردن و لوبنان و میسر.