میلیشـیاكانی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان پاش نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته له ڕفاندنیان 12 له 19 بارمته‌كه‌ی كۆریای باشوریان ئازادكرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان 10 ژن و 2 پـیاویان له بارمته‌كان ئازادكرد و دابوویانـنه ده‌ستی سه‌رۆك عه‌شره‌ته‌كانی هه‌رێمی غازنی له باشوری ئه‌فغانستان و پاشان دراونه‌ته ده‌ست كاربه‌ده‌سـتانی خاچی سوور.
شـایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه تاڵیبان ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌م نزیكانه هه‌موو بارمته‌كان ئازاد ده‌كات.
گوته‌بێژێـكی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشور ده‌ڵێت گه‌یشـتنه ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه پاش ئه‌وه‌ی سیۆل ڕازیبوو 200 له هێزه‌كانی به هاتنی كۆتایی سـاڵ له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی له‌و وڵاته ڕابگرێت.
شـایانی باسه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له 17 مانگی حه‌وته‌وه ئه‌و 23 خێرخوازه‌ی كۆریای باشوریان ڕفاند كاتێـك به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی خه‌ڵـكی به‌ره‌و باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڕۆیشتن، وه پـێشـتر له‌م مانگه دوو بارمته‌ی ژنیان ئازادكرد و له مانگی حه‌وتیش دوو پـیاویان لێ كوشتن.