سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی
له تاران گوتی به پـێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م دوایـیه، تاران چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی خاو نه‌كردۆته‌وه. هه‌وه‌ها گوتیشی ئێران وه‌ڵامده‌داته‌وه ئه‌گه‌ربێت و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریستی بناسێنن.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره، سۆنیا په‌یس، ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان نه‌شوان كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.