ده‌یان ڕۆژنامه‌وانی فه‌له‌ستینی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له غه‌ززه مانگرتنێـكیان سـازكردووه، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕێن به‌رامبه‌ر چۆنێتی سه‌وداكردن و ڕه‌فتاركردنی ڕێـكخراوی حه‌ماسی
ئیسلامی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیاندا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش ڕۆژنامه‌وانان له ڕامه‌ڵـڵا خۆپـیشـاندانێـكیان سـازداوه وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی پـێیان ده‌گوت سه‌ركوتكردنه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر په‌یامنێران و ێنه‌گران.
ئه‌م ڕۆژنامه‌وانانه ده‌ڵێن ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر پـێشـێلكاریـیه‌كانی ئازادی ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هێزی جێبه‌جێـكردنی حه‌ماسه‌وه كه باڵێـكی نیمچه له‌شـكری ئه‌م ڕێـكخراوه ئیسلامیـیه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م هێزی جێبه‌جێـكردنه‌ی حه‌ماس ته‌قه‌یان به‌سه‌ر سه‌ری خۆپـیشـانده‌ره‌كاندا له شـاری غه‌ززه كردووه كه هه‌زاران كه‌سی لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی ڕكابه‌ری حه‌ماس به‌شـداریـیان تیادا كردبوو. چه‌كداره‌كانی حه‌ماس هه‌وڵی ڕێـگه‌گرتنیان ده‌دا له ڕۆژنامه‌نووسان له‌وه‌ی ڕاپـۆرتی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و خۆپـیشـاندانانه بده‌ن، وه كامێرای چه‌ند وێنه‌گرێـكی ڕۆژنامه‌وانیـیان شـكاندووه.