Accessibility links

یۆنان باری نائاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشته‌ 62 كه‌س


كار‌به‌ده‌سـتانی یۆنان ده‌ڵێن ئاگرێـك كه‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دورگه‌ی ئیڤیا له‌ باكوری ئه‌ثینا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌سی كوشـتووه‌، وه‌ به‌وه‌ش زیانه‌ گیانیـیه‌كانی ئه‌و ئاگره‌ گه‌ورانه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 62 كه‌س.

له‌ ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه‌ ئاگری گه‌وره‌ زۆر شوێنی یۆنانی گرتۆته‌وه‌ كه‌ ده‌یان سـاڵه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ها خراپی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زۆربه‌ی زیانه‌ گیانیـیه‌كان له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی پـێلۆپـۆننێس له‌ باشوری یۆنان بووه‌.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن شوێنه‌واری مێژووی ئۆڵه‌مپـیك، به‌ مۆزه‌خانه‌كه‌یه‌وه‌ و هه‌روه‌ها په‌رستگه‌ی زووس له‌ بڵێسه‌ی ئاگره‌كان پارێزران.

ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ زاری وه‌زیری ڕۆشنبیری فه‌ره‌نسـاوه‌، كرستۆس زاهۆپۆلۆس، بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌وا سـیستمی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست كاری كردووه‌.

ئاگره‌كان گه‌یشته‌ دامێنی گردێـك كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ شوێنه‌واره‌ مێژوویـیه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت . ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ پـشـتیوانی 3 فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری و فڕۆكه‌یه‌كی بۆمبی ئاوی توانیویانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاگره‌كان بكوژێننه‌وه‌.

پـێشـتر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گوته‌بێژێـكی ئاگركوژێنه‌وه‌ گوتی نزیكه‌ی نیوه‌ی وڵاته‌كه‌ ئاگری گرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی كردووه‌ له‌گه‌ڵ خانم فاتیمه‌ حسێن په‌ناهی كه‌ كوردێـكی دانیشـتووی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG