ماوه‌یه‌كه سـیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا ڕه‌خنه له سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه پـرۆسه‌ی سیاسی و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی له عێراقدا به‌ره‌و پـێشه‌وه به‌رێت.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا سـاڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق سـازداوه.
به‌ڕێز عه‌بدوڵـڵا سـاڵح ده‌ڵێت كێشه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه له عێراق سه‌رۆك وه‌زیر و مه‌سه‌له‌ی ئاشـتبوونه‌وه نیـیه، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له عێراقدا كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گرنگی نه‌دراوه به دانانی ئه‌و یاسایانه‌ی كه هه‌یكه‌لی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ داده‌مه‌زرێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.