له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باس له ده‌قه تایبه‌ته‌كانی منداڵان له شیعر، چیرۆك و ته‌نانه‌تیش ڕۆمان و ژانره ئه‌ده‌بـیـیه‌كانی تریش ده‌كرێت، تا بزانین له‌كوێی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی كوردیدان.
ئایا ده‌كرێت بگوترێ میلله‌تی كوردیش وه‌كو میلله‌تانی تری ناوچه‌كه خاوه‌نی ئه‌ده‌بێـكی تایبه‌ته به منداڵان؟ پـره‌نسیبه‌كان بۆ نووسینی تایبه‌ت به منداڵان چین؟ ئایا هه‌ر ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی زمانێـكی ساده و سـاكاری گێڕانه‌وه‌دایه یان چیدی؟
كه قسه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌كه‌ین ده‌شـبێت هه‌ڵوه‌سـته‌یه‌ك له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بكه‌ین و بزانین ئه‌میان تا چ ڕاده‌یه‌ك به‌شـداره له به‌ره‌و پـێـشچوون یان به‌ره‌و دواوه‌چوونی ئه‌ده‌بی منداڵان؟
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری نووسه‌ر حه‌مه سـاڵح فه‌رهادی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.