له گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له كاتێـكدا باری ئاسایش باش ده‌بێت خه‌ڵـكی زیاتری عێراق هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌نێن بۆ به‌رگریكردن له
دیموكراسی، وه ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانمانداین، به‌ڵام ده‌سـتكه‌وته‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو ده‌ریخست كه شـیانی گۆڕان هه‌یه و ده‌شـگۆڕێت.
له به‌رامبه‌ردا له گوتاری ڕادیۆیی هه‌فـتانه‌ی دیموكراتدا كه سـیناتۆری پـێشـوو ماكس كلێلاند پـێشـكه‌شی كرد، ڕه‌خنه‌ی له تێڕوانیـنه‌كانی سه‌رۆك بوش گرت، وه گوتی ئێمه ئه‌و ڕاسـتیـیه ده‌بینین كه له عێراق كه‌وتووینه‌ته نێو شه‌ڕێـكی بێ كۆتایی ناوخۆیـیه‌وه، وه عێراقیـیه‌كانیش ناتوانن و ناشیانده‌وێت بڕیاری سیاسیـیانه بۆ كۆتایـیهێنان به‌م قه‌یرانه‌ی عێراق تێی كه‌وتووه بده‌ن.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو گوتاره ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.