كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و ئاگرانه‌ی كه له دارسـتانه‌كانی باشوری یۆنان كه‌وتۆته‌وه به خراپترین ئاگركه‌وتنه‌وه له ماوه‌ی ده‌یان سـاڵی ڕابردوودا له ناوچه‌كدا
داده‌نرێت، وه ده‌شڵێن ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشته زیاتر له 41 كه‌س و پـێشـبینی ده‌كه‌ن زیاتریش ببێت.
ده‌ڵێن ژنێـك و چوار منداڵه‌كه‌ی كه پـێشـتر هه‌واڵی ئه‌وه هه‌بوو بێ سه‌روشوێنن باوه‌ڕ ده‌كرێت له نێو كوژراوه‌كاندا بن.
ڕۆژی شه‌ممه كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه له‌و ده‌مه‌ی ناوچه زیان لێـكه‌وتووه‌كانیان له نیمچه دورگه‌ی پـێـلۆپۆننێس ده‌پـشكنی هۆشـداری ئه‌وه‌یان دا كه ڕه‌نگه ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان زیاتر ببێت. به‌پـێی هه‌واڵه‌كان زۆربه‌ی كوژراوه‌كان له به‌شی ڕۆژئاوا له نزیك شـارۆچكه‌ی ئاریۆپۆڵس و زاخارۆ بووه.
به درێژایی شه‌ویش كارمه‌ندانی ئاگر كوژێنه‌وه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانیان ده‌دا، وه 500 سه‌ربازیش بۆ یارمه‌تیدانیان ڕۆژی شه‌ممه په‌یوه‌ندیـیان پـێوه كردوون.
حكومه‌تی یۆنان باری نائاسایی له دوو ناوچه‌دا ڕاگه‌یاندووه و داوای یارمه‌تی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیری یۆنانیش كۆستاس كارمانلس سه‌ردانی ناوچه زیان لێـكه‌وتووه‌كانی كردووه.