Accessibility links

ئه‌نتۆنی كۆردسمان ده‌ڵێت قه‌یرانی سیاسی له‌ عێراق تا پـێنج سـاڵی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر ناكرێت


سـیناتۆری ئه‌مریكایی و ئه‌ندامی حزبی كۆماری جۆن وارنه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ گوتی به‌ كشـانه‌وه‌ی هه‌ندێـك له‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له‌ عێراق تا مانگی دوانزه‌ سه‌رۆك بوش په‌یامێـكی به‌هێز ده‌داته‌ حكومه‌تی عێراق، كه‌ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكایی له‌و وڵاته‌دا بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ نابێت.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی چه‌قیوی عێراق هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی كۆردسمان له‌ مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه‌ سـتراتیژیـیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی سازداوه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ڕاپـۆرتێـكیان له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG