په‌رله‌مانی توركیا دووهه‌م گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان سـازدا، وه عه‌بدوڵـڵا گول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه كاندیدی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یه نه‌یتوانی ده‌نگی
پـێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌م ده‌نگدانه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا، گول 337 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا واته 30 ده‌نگ كه‌متر له‌وه‌ی بـبێته دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان كه پـێویسته بۆ سه‌ركه‌وتن له په‌رله‌مانه 550 ئهندامیـیهكهی توركیادا. واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو و له گه‌ڕی سێهه‌مدا عه‌بدوڵـڵا گول سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت كاتێـك ته‌نها زۆرترایهتـیـیهكی سـاده بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌دا پـێویست ده‌بێت.
پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی عه‌بدوڵـڵا گول كه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی ئیسـلامیـیانهی هه‌یه زۆربه‌ی كورسـیـیه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سـته‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده پـشـتیوانیـیان نیـیه تا بـبنه خاوه‌نی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان. پارتی سه‌ره‌كی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بڕیاری بهشـدارینهكردنی داوه له‌و ده‌نگدانانه‌ی په‌رله‌ماندا بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا گول 341 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
سـیكیولاریسـتهكانی توركیا مه‌ترسـیـیان هه‌یه له‌وه‌ی عه‌بدوڵـڵا گول كه كه‌سێـكی ئیسلامیـیه پـرهنسیبه سـیكیولاریـیهكانی توركیا بنكۆڵ بكات، به‌ڵام گول په‌یمانی داوه سیستمی سیكیولاری توركیا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به توندی پـشـتیوانی له هه‌ڵبژاردنی گول ده‌كات.