دانیشـتوانی كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق ده‌ڵێن ئێران تۆپـبارانی گونده‌كانی ناوچه سـنووریـیه‌كانی كردووه له دیوی عێراقدا.
دانیشـتوان ده‌ڵـێن زه‌وی و زاری كشـتوكاڵی و كێڵـگه‌كان له ناوچه‌ی پـێـنجوینی ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری سـلێمانی زیانیان پـێـگه‌یشـتووه، وه هیچ ڕاپـۆرتێـكیش له‌سه‌ر زیانه گیانیـیه‌كان نه‌بووه.
زوویه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه ڕێبه‌رانی كورد گوتوویانه دوو گوندی تریش بووبوونه نیشـانه‌ی ئه‌م تۆپـبارانانه‌ی ئێران، وه بووه‌ته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی دانیشـتوانه‌كه‌ی كه ماڵه‌كانیان جێـهێشـتووه.
له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا هێزی له‌شـكری ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی كورددا له باكوری ڕۆژئاوای ئێران به یه‌كـیان داداوه، كه بڕوا وایه ئه‌م سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی كورد په‌یوه‌ندیـیان به پارتی جودایـیخوازی كرێـكارانی كوردستانی توركیاوه هه‌بێت، واته په‌كه‌كه.