یاسادانه‌رێـكی به‌ناوبانگی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له سه‌رۆك بوش ده‌كات كه هه‌ندێ له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی دوانزه‌وه له عێراق بـكشـێـنێـته‌وه.
سـیناتۆری ویلایه‌تی ڤێرجینیا جۆن وارنه‌ر كه سه‌ر به پارتی كۆماریـیه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی سه‌رۆك بوش ده‌توانێت 5 هه‌زار سه‌رباز بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌مریكا تا عێراقیـیه‌كان هانبدرێن به‌ره‌و پـێـشچوون له ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی به‌ده‌ستبهێنن، وه هه‌روه‌ها نیشـانیشی بده‌ین كه وابه‌سـته‌یی ئه‌مریكا به عێراق شتێـك نیـیه كۆتایی پێ نه‌یه‌ت.
وارنه‌ره، كه یاسادانه‌رێـكی باڵای پارتی كۆماریـیه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كاروباری له‌شـكریـیه له ئه‌نجومه‌نی سـێنات، ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتی تایبه‌ت به ئاستی به‌ره‌و پـێشـچوون له عێراق پـێشـكه‌ش به كۆنگرێس ده‌كرێت، پـێویسته سه‌رۆك بوش ڕۆژی 15 ی مانگی نۆ كشـانه‌وه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت. وارنه‌ر گوتیشی ئه‌و پـشـتیوانی له مه‌سه‌له‌ی دانانی خشـته‌ی كات بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ناكات، وه ئه‌و بڕیاره بۆ سه‌رۆك بوش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شـایانی باسه ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی جۆن وارانه‌ر له‌و كاتدا هات كه ده‌زگای زانیاریـیه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی ده‌ركرد و تیایدا گومانی له توانای سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی هه‌یه.