چه‌ند ڕۆژێـكه سـیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی توند له سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه پـرۆسه‌ی سـیاسی له وڵاته‌كه‌یدا به‌ره‌و
پـێشـه‌وه به‌رێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا سه‌رۆك بوش جارێـكی دیكه پـشـتیوانی خۆی بۆ به‌ڕێز مالیكی دووباره كرده‌وه، وه به‌ڵـێنیشی دا كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی پـێویست بكات ده‌مێنـنه‌وه.
سه‌رۆك بوش ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی سـیناتۆر كارڵ لێڤن گوتبووی پـێویسـته په‌رله‌مانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی له پـۆسـته‌كه‌ی لابدات.
ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر عه‌لی ئه‌لده‌باغی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق سـازداوه، وه پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.