ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له بۆرماوه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌لایه‌نی كه‌م سی كه‌س خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـی‌یان ده‌سـتپـێـكردووه. هۆكاریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادكردنی زۆری نرخه‌كانی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سه‌ربازی وڵاته‌وه.
ئه‌مه‌ش سێهه‌مین خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، دوای ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران ده‌ستیان به ڕێپـێوانی ناڕه‌زایـیكرد له ڕانگوونی پایته‌خت به‌ره‌نگاری گروپـێـكی 20 كه‌سی له‌لایه‌نگرانی حكومه‌ت بوونه‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هه‌ندێـك له خۆپـیشـانده‌ران لـێـیان دراوه و به زۆره‌ملێ ڕاكێشـراونه‌ته نێو ماشـێنه‌وه و دوور خراونه‌ته‌وه.
خوپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی سووته‌مه‌نی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌سـتیـپـێـكرد. هاوكات گه‌واهیده‌ران ده‌شـڵێن له خڕبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دوێنێدا نزیكه‌ی 300 كه‌س به‌شـداریـیانكرد. ئه‌م خۆپـیشـاندانه به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه سـازدرا كه حكومه‌تی بۆرما 13 بزاڤكاری ده‌سـتگیركردبوو.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حكومه‌تی بۆرماوه بڵاوه‌ی پـێـكرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له بۆرمادا كارێـكه به ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی سووته‌مه‌نی نائارامی ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن كردووه. حكومه‌تی وڵات له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا نرخی سووته‌مه‌نی كرده دوو هێنده، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كێشه‌ی بۆ هاوڵاتیـیان هێنایه گۆڕێ و وایكرد پاره‌ی گواسـتنه‌وه و هاتوچۆیان پـێهه‌ڵنه‌سوڕێت.