دادگای باڵای پاكسـتان بڕیاری دا كه‌وا سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو نه‌واز شه‌ریف، پاش
حه‌وت سـاڵ له ده‌ربه‌ده‌ری، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
بڕیاری دادگاكه ده‌ڵێت به‌ڕێز شه‌ریف و خێزانه‌كه‌ی مافی ته‌واوی خۆیانه وه‌كو هاوڵاتیـیه‌كی پاكسـتانی بێنه‌وه وڵات. هه‌روه‌ها فه‌رمانیشی دا كه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌گه‌ره نه‌خه‌نه به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان.
له ده‌ره‌وه‌ی دادگاش، لایه‌نگرانی به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاره‌كه كه‌وتنه ئاهه‌نگگێڕان و هوتافكێشـان له دژی سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف.
شـایانی باسه نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتان بوو هه‌تا سـاڵی 1999 كه ئه‌و ده‌مه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف سه‌رۆكی له‌شـكر بوو و له كوده‌تایه‌كی له‌شـكریدا له‌سه‌ر كاری لابرد و ناچاری كرد خۆی و خێزانه‌كه‌ی وڵات به‌جێبهێڵن و به‌ره‌و عه‌ره‌بسـتانی سعودی بڕۆن.
نه‌واز شه‌ریف و به‌نازیر بۆتۆ، كه هه‌ردووكیان سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بوون و له دووره وڵات ده‌ژین، به‌نیازن له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كه بڕیاره ئه‌مسـاڵ ئه‌نجام بدرێت ڕووبه‌ڕووی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف بـبنه‌وه.