Accessibility links

ئه‌مریكا به‌نیازه‌ به‌شـێـك له‌ ڕاپـۆرتێـكی نهێنی سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌و پـێشـچوونی سـیاسی له‌ عێراق ئاشـكرا بكات


واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا چه‌ند به‌شی ڕاپـۆرتێـكی زانیاریـیه‌كانی سـیخوڕی بڵاوبكاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئاخۆ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌توانێت به‌سه‌ر جیاوازی و ناكۆكی ئاینزایی له‌ عێراقدا زاڵبـبێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپـرسـێـكی ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكایی به‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ڕاگه‌یاندووه‌ ڕاپـۆرتی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشـتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌ تا ئێسـتا به‌ره‌و پـێشـچوونێـكی كه‌می سـیاسی له‌ عێراقدا به‌ده‌سـتهێنراوه‌. هاوكات ڕاپـۆرته‌كه‌ هیوایه‌كی كه‌میشی به‌ به‌ره‌و پـێشـچوونی سـیاسی له‌ ئاینده‌دا له‌ عێراق هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه‌ هۆشـیاری له‌دژی پاشه‌كشه‌ی له‌شـكری پـێش وه‌خت له‌ عێراق ده‌دات، ده‌شـڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له‌ عێراق هه‌ندێ سه‌ركه‌وتنیان له‌ دامركاندنه‌وه‌ی توندوتیژی ئاینزایی له‌ عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ سه‌رۆك جۆرج بوش پـشـتگیری خۆی بۆ به‌ڕێز مالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌ربڕی و گوتیشی بڕیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی له‌ پـۆسـته‌كه‌یدا بڕیارێـكه‌ عێراقیـیه‌كان لێی به‌رپـرسـیارن و نه‌ك سـیاسه‌تمه‌داران له‌ واشـنتۆن، به‌ڵام سه‌رۆك بوش نائومێدی خۆشی له‌مه‌ڕ حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی و هه‌روه‌ها پـێشه‌ڕه‌وی سـستی سـیاسی له‌ عێراق ده‌ربڕی.

هاوكات ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ نوری ئه‌لمالیكی وه‌ڵامی له‌و باره‌یه‌وه‌ دایه‌وه‌ و گوتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نابێت كارنامه‌ی خۆی به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پـێنێت. مالیكی ئه‌وه‌شی گوت عێراق ده‌توانێت هاوپه‌یمانی دیكه‌ جگه‌ له‌ ئه‌مریكا بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG