سه‌رۆك وه‌زیری توركیا كه‌وتۆته به‌ر ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتویه‌تی ئه‌و توركانه‌ی ناتوانن عه‌بدوڵـڵا گول وه‌ك سه‌رۆكی داهاتوویان قبوڵ بكه‌ن با وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن.
سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مه‌ی له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنی توركیادا ڕاگه‌یاند، وه گوتی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه دژایه‌تی گول ده‌كه‌ن ده‌بێت واز له ناسـنامه‌ی توركی بهێنن و له شوێنێـكی تر بژین.
چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی توركیا ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسـته‌ی ئه‌و لێـدوانه‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان كرد و به نادیموكراتی ناوزه‌ندیان كردووه. سـیاسه‌تمه‌دارانی ئۆپۆزیسـیۆنیش داوایان له سه‌رۆك وه‌زیر كردووه كه داوای لێبوردن بكات.
شـایانی باسه به‌ڕێز ئه‌ردۆگان به‌رپه‌رچی سه‌رگوتارێـكی نووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی دابووه‌وه كه گوتبووی ئه‌و بۆیه گول به سه‌رۆك دانانێت چونكه ڕابردوویه‌كی ئیسـلامی هه‌یه.
شـایانی باسه گول كاندیدی پارتی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پـێـدانی ده‌سه‌ڵاتداره بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسـلامیـیه. پـێشـبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵــبژێرن.