وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كۆشنێر ده‌ڵێت ئه‌وروپا ده‌بێت ڕۆڵێـكی مه‌زنتر له عێراقدا بـبینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر خۆی به ته‌نها
ناتوانێت كێشـه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێز كۆشـنێر ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا له‌میانه‌ی گوته‌كانی بۆ ڕادیۆی فه‌ره‌نسـا ئه‌م تێـبیـنی‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز كۆشـنێر به سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژی به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی عێراقی له به‌غدای پایته‌خته. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی لـێـپـرسـراوێـكی فه‌ره‌نسـایه بۆ عێراق له‌و ده‌مه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێشه‌وایی داگیركردنی عێراقی له سـاڵی 2003 دا كرد.
هاوكات له‌میانه‌ی گوته‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا داوای له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی كرد كه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
بێرنارد كۆشـنێر گوتیشی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق داوای هاوكاری زیاتر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات ئه‌وا فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.