Accessibility links

عه‌لی كیمیاوی و 14 تاوانباری تر به‌ تۆمه‌تی سه‌ركوتكردنی شـیعه‌كان دادگایی ده‌كرێن


دادگای باڵای عێراقی ده‌سـتیكردووه‌ به‌دادگایـیكردنی 15 له‌ هاوه‌ڵه‌كانی پـێشـووی دیكتاتۆری له‌سێداره‌دراو سه‌دام حسێن به‌ تۆمه‌تی سه‌ركوتكردنی دڕندانه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كان له‌ سـاڵی 1991 دا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پـرۆسه‌ی دادگایـیكردنه‌كه‌ له‌ به‌غدا ده‌سـتیپـێـكرد و دادگاكه‌ تاوتوێی مه‌سه‌له‌ی كوشـتنی به‌ هه‌زاران له‌و شیعه‌ ئاینزاكانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی باشوری عێراقی دوای جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌مدا كوژران.

ئه‌مه‌ش سێهه‌مین دادگایـیكردنی كاره‌به‌ده‌سـتانی باڵای حكومه‌تی له‌كارخراوی سه‌دام حسێنه‌.

سـێ له‌ تۆمه‌تباره‌كانی ئه‌م دادگایـیه‌ پـێشـتر حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌، له‌وانه‌ ئامۆزای سه‌دام حسێن، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ناسراو به‌ عه‌لی كیمیاوی كه‌ به‌ تاوانه‌كانی دژ به‌ كورده‌كان له‌میانه‌ی سـاڵه‌كانی هه‌شـتاكاندا حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق دوای تاوانباركردنی به‌ كوشـتنی كۆمه‌ڵـێـك له‌ شیعه‌كانی دانیشتووی گوندی دوجێـل له‌ سـاڵی 1982 دا له‌سێداره‌ درا.

XS
SM
MD
LG