كه‌شوهه‌واناسان ده‌ڵێن ناوه‌ندی زریانی دین له ئاوه‌وه گه‌یشته وشـكانی كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی نیمچه دورگه‌ی یوكاتانی مه‌كسیك و هه‌روه‌ها كه‌ناری كاریبی مه‌كسـیكی به
ڕه‌شه‌بایه‌كی خێرا و ڕه‌هێـڵی بارانه‌وه.
ناوه‌ندی زریانی ئه‌مریكی ئامۆژگاریـیه‌كی بڵاوكرده‌وه بۆ خۆپاراسـتن له‌و زریانه به درێژایی كه‌ناری كه‌نداوی مه‌كسـیـك.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری نیشـتیمانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندبوو كه زریانه‌كه شـیانی كاولكردنی هه‌یه و ده‌گاته پله‌ی 5 به پـێوانه‌ی زریان‌دا به خێرایـیه‌كی به‌هێزی باوه كه ده‌گاته 260 كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتژمێردا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌كسیك ده‌زگا نه‌وتیـیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داخست و به هه‌زاران گه‌شـتوگوزاركه‌رانی له ناوچه‌كه‌وه گواسـته‌وه.
هه‌رچه‌نده كه‌شوهه‌واناسان ده‌ڵێن ناوچه‌ی كانكوون به شێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ زریانه‌كه نایگاتێ، به‌ڵام زۆر له گه‌شـتیارانی به كۆمه‌ڵ ڕوویانكردۆته فڕۆكه‌خانه خۆجێـیـیه‌كان له هه‌وڵـێـكدا بۆ چۆڵـكردنی ناوچه‌كه پـێش گه‌یشتنی ئه‌و زریانه.