وێڕای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی ئێرانی IRNA ،
كه ده‌ڵێت به‌رپـرسـانی ئاسایشی ئێرانی و عێراقی ڕێـكـكه‌وتنێـكی ئاسایشی سـنووریان مۆركردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕاپـۆرته‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن بۆردومانكردنی ناوچه سـنوریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا براین پاددن كه به‌م دوایـیانه سه‌ردانی ناوچه‌ی حاجی عۆمه‌رانی كردووه، ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه هاوكارمان جانی دیلان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.