كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵـێن پـۆلیس ژنێـكی ئه‌ڵمانیـیان ئازادكردووه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار له چـێشـتخانه‌یه‌كی كابوڵ ڕفێندرابوو.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه پـۆلیس ژنه‌كه‌یان له هه‌ڵمه‌تێـكدا له كابوڵ ئازادكردووه و له شوێنێـك كه دوور نه‌بووه له‌و جێـگایه‌ی كه ڕۆژی شه‌ممه لێی ڕفێندرابوو. هه‌روه‌ها ڕفێنده‌ره‌كانیشـیان ده‌سـتگیركراون.
له به‌رلینیش، كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پـشـتڕاسـتیان كرده‌وه كه ئه‌و ژنه كارمه‌ندێـكی فریاگوزاری بووه و به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشـتۆته‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له كابوڵ.
هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنه‌كه پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له‌وه هات كه كه‌ناڵـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌فغانی ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و ژنه‌ی په‌خش كرد و تیایدا گوتبووی من ناوم كریسـتینا مایه‌ره، وه سه‌لامه‌تم.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی گوتیان ئه‌وان باوه‌ڕ ناكه‌ن ڕفێنده‌ره‌كان سه‌ر به تاڵیبان بن، به‌ڵـكو ئه‌ندامی باندێـكی تاوانكارین.
شـایانی باسه كریسـتینا مایه‌ر ئه‌ندامی ڕێـكخراوێـكی خێرخوازی كریسـتیانی بچوكه كه ناوی ئۆرا ئینته‌رناشـناڵه و له نزیكه‌ی 30 وڵات كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن.