كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌سـانی، پارێزگاری موثه‌نای زۆرینه شیعه كوژراوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕووداوه‌كه به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه بووه كاتێـك ئه‌لحه‌سـانی له شـارۆچـكه‌ی ڕومێثه‌وه به‌ره‌و شـاری سـه‌ماوه‌ی ناوه‌ندی پـارێزگا به‌ڕێ كه‌وتبوو، ده‌شـڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 3 له پاسه‌وانه‌كانیشی كوژراون.
ئه‌لحه‌سـانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسـلامی عێراق بووه كه گه‌وره‌ترین پارتی سـیاسی شیعه‌كانه. پـێـشـتر و هه‌ر له‌م مانگه‌دا پارێزگاری دیوانیـیه‌ش خه‌لیل جه‌لیل حه‌مزه كوژرا كه ئه‌ویش ئه‌ندامی هه‌مان پارت بوو.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژی گه‌یشته سوریا به‌مه‌به‌ستی باشـكردنی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و هه‌روه‌ها پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی دووقۆڵی ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵات.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران بانگهێشـته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی بۆ سه‌ردانی عێراقی په‌سه‌ند كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه تاران ده‌ڵێت هێشـتا ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی دیاری نه‌كراوه.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كوشنێر كه‌وا بۆ دوو ڕۆژه له به‌غدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبووه‌ته‌وه.