سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هه‌وڵـێـكیدا بۆ یه‌كخسـتنه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، جارێـكی تر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی شیعه و سوننه و كورد كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و هاوبه‌ندیـیه سـیاسـیـیه نوێـیه دێت كه له نێوان كورد و شیعه‌كانی عێراق كراوه بۆ پـشتیوانیكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه پاش ئه‌و وتووێژانه‌ی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند سـیاسه‌تمه‌دارێـكی عێراقی ئه‌نجامیداوه، كه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
عیزه‌ت شـاهبه‌نده‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی.
سـاڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشـتیمانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.