ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای له پـێشه‌نگی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یدا بوو، وه له‌وێ داوای له گه‌نجانی ئه‌فغانی كرد كه گرنگی به
خوێنده‌واری و ڕۆشـنبیریان بده‌ن تا پارێزگاری له ئازادیـیه‌كانیان بكه‌ن.
به‌ڕێز كارزای له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ یاخیبووانی سه‌ر به تاڵیبان كرد، وه به هه‌زاران كه‌س كه له یاریگه‌یه‌ك له كابوڵدا خڕبووبوونه‌وه، گوتی هێشـتا ئه‌فغانسـتان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت.
هاوكات مه‌لا عومه‌ری ڕێبه‌ری تاڵیبان به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تیایدا داوا له خه‌ڵـك ده‌كات په‌یوه‌ندی به یاخیبووانه‌وه بكه‌ن بۆ لابردنی حكومه‌ته‌كه‌ی حامید كارزای كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پـشـتیوانی لێده‌كرێت.
شـایانی باسه ئه‌فغانسـتان وه‌ك به‌ربه‌سـتێـك له نێوان هه‌ردوو ئیمپـراتۆریـیه‌تی به‌ریتانی و ڕوسی به‌كارهاتووه، تاوه‌كو له 19 ی مانگی هه‌شتی 1919 سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا وه‌رگرت.