له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری هونه‌رمه‌ندێـكی تری شـانۆ ده‌كات كه چه‌ندان سـاڵه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له سـتانی تێنسی و له شـاری ناشـڤێڵ ده‌ژی.
هونه‌رمه‌ندی شـانۆكار سه‌ركه‌وت مه‌جید هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنیـیه‌وه له گه‌ڕه‌كی شۆڕجه‌ی شـاری كه‌ركوك ئاره‌زووی كاری هونه‌ری كردووه و ته‌ختی شـانۆی بۆ خۆی هه‌ڵـبژاردووه تا زیاتریش بره‌و به‌و به‌هره هونه‌ریـیه‌ی بدات ده‌چێته په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و پـێـنج سـاڵی خوێندنیش له‌وێ لێوان‌لێو ده‌كات به كار و ئه‌زموونی هونه‌ری.
هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وت مه‌جید له ساڵی 1963 له گه‌ڕه‌کی شۆرجه‌ی شـاری که‌رکوک له دایک بووه، وه سه‌باره‌ت به ژیانی هونه‌ری ده‌ڵێت:
له ساڵی 1973 که له سێی سه‌ره‌تایی بووم بۆ یه‌که‌مجار چومه‌ته سه‌ر شانۆ.
پاشان پـێنجی سه‌ره‌تایی و هه‌ر سێ پۆله‌که‌ی ناوه‌ندی چوومه‌ته سه‌ر شانۆ له که‌رکوک.
ساڵی 1980 بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی کوردا که په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له سلێمانی کرایه‌وه منیش یه‌کێـک بووم له‌و خوێندکارانه‌ی که له به‌شی شانۆ وه‌رگیرام.
1983 شانۆگه‌ری ( ده‌هۆڵی ئاوریشمین)م ده‌رهێناوه و نواندنم تیا کردووه، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا ڕۆڵی ( سۆکۆلۆڤ)م بینیووه له شانۆگه‌ری (چاره‌نووسی ئاده‌میزاد) که هاوڕيێ ئازیز و دانسقه‌م کاکه(شه‌فیق محه‌مه‌د) ده‌رهێنه‌ری بوو، هه‌روه‌ها له شانۆگه‌ری ( یۆلیۆس سێزه‌ر) که مامۆستای خۆشه‌ویستم مامۆستا (به‌دیعه دارتاش) ده‌رهێنه‌ری بوو.
1984 له شانۆگه‌ری (له بادنه‌وه بۆ فێربوون) له ده‌رهێنانی خوا لێ خۆش‌بوو (ئارێز مولود) بوو. هه‌ر له هه‌مان ساڵدا چیرۆکی ( خاڵی کۆتایی) مامۆستا (حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن)مان کرد به فلیمی 8 ملم که من به سیناریۆ نووسین و نواندن به‌شداریم تیا کردبوو.
1985 ئه‌تروحه‌ی دواین ساڵی په‌یمانگام ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری (ڕێسا و له ڕیسا به‌ده‌ر)ی (به‌رتۆلد برێخت) بوو، هه‌روه‌ها به کاری نواندنی (شا) به‌شداریم له شانۆگه‌ری (هاملێت دره‌نگ به ئاگا دێته‌وه) کرد که ئه‌تروحه‌ی خوا لێ خۆش‌بوو ( ئارێز مولود) بوو، پاشان له شاری که‌رکوک له شانۆگه‌ری( تابلۆیه‌ک له ژیانی ڤان کوخ) به نووسین و نواندن و ده‌رهێنان به‌شداریم کرد.
1987 له ڤیستیڤاڵێی دووه‌می په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی له مۆنۆدرامای (گالیسکه‌که ده‌روات) به نواندن و ده‌رهێنان به‌شداریم کرد.
1991 یه‌که‌م فلیمی ڤیدیۆیی دوای ڕاپه‌ڕین فلیمی (قه‌ره‌ج)م ده‌رهێنا.
1992 شانۆگه‌ریه‌کی شـیعری بۆ منداڵان که سه‌رجه‌م گۆرانی ئامێز بوو شانۆگه‌ری (ئاوڕ)م پـێشکه‌شکرد که له نووسین و نواندن و ده‌رهێنان و ئاوازی خۆم بوو.
1994 فلیمی دۆکۆمێنته‌ری و درامی ( زامێـلی گه‌رمیان) که له نواندن و ده‌رهێنانی من بوو جێی داخه ته‌نها یه‌ک شه‌و له سلێمانی پـیشاندرا له به‌ر ئه‌وه‌ی باسی له‌و واقعه تاڵه‌ی شه‌ڕی براکوژی و گوزه‌رانی پارتیزان و پـێشـمه‌رگه دێرینه‌کان و هاووڵاتیانی له خۆبردوو ده‌کرد.
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا به هاوکاری کۆمه‌ڵێ دڵسۆز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری که‌رکوکمان دامه‌زراند و من به به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زرام کۆمه‌ڵێ به‌رهه‌می به‌رچاومان پـێشکه‌ش کرد.
1996 یه‌که‌مین ڤیستیڤاڵی گۆرانی منداڵانی که‌رکوک سازدا که حه‌وت گۆرانی منداڵان له ئاواز و هۆنراوه‌ی من بوو.
پاشان له هه‌نده‌ران له گه‌ڵ کاک ڕزگار باهیر و کاک دکتۆر ئارازعه‌بدولکه‌ریم و کۆمه‌ڵێ براده‌ری دڵسۆز جموجۆڵیکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیمان سازدا تامۆنۆدرامی (جوانترین حه‌رام) که له نووسینی د. ئاراز عه‌بدولکه‌ریم و نواندنی ڕزگار باهیر و ده‌رهێنانی من هاته بوونه‌وه و له هۆڵه‌ندا و سوید و به‌لجیکا و به‌ریتانیا و سلیمانی هاته نیشاندان و
2002 له ڤیستیڤاڵی سێـیه‌می شانۆی کوردی له شاری (ووپه‌رتاڵی) ئه‌ڵمانیا باشترین ئه‌کته‌ر و باشترین نووسه‌رو دووه‌م ده‌رهێنه‌رمان به ده‌س هێنا.
هه‌مان ساڵ له تابلۆی (خاک و ئه‌وین) له ڤیستیڤاڵی که‌لچه‌ری کوردی له‌ماسترێختی هۆڵه‌ندا به نواندن به‌شداری کرد.
وا بۆ ماوه‌ی چوار ساله له شاری ناشڤێڵی ئه‌مه‌ریکام به‌شداریم له‌م به‌رهه‌مانه کردووه به‌و ئینگلیزیه‌ی من که پـێویست بووه:-
2005 فلیمی (شه‌مس و ڕوومی) که ڕۆڵێکی ساده‌م گێڕا.
2006 فلیمی (بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕدار بیت) که‌وا له پرۆگرامدایه مانگی ئۆکتۆبه‌ر له سینه‌ماکان نیشان بدرێ، رۆڵێکی ناوه‌ندیم بینوه.
2007فلیمی (فرۆشگای پشوودان) رۆڵی سه‌ره‌کیم تیابینیوه که باس له په‌ناهه‌نده‌یه‌کی کوردی که‌رکوک ده‌کات، ئێستا له قۆناغه‌کانی مۆنتاجدایه.
2007 حوزه‌یران به‌شداریم له شانۆگه‌ری ( فرمێسکه‌کانی خوا) کرد و به نیازین جارێـکی تر له 28ی مانگی نۆ نمایشی بکه‌ینه‌وه.
له 2004 ه‌وه تاکوو ئێستا هه‌فته‌ی دوو کاتژمێر به‌رده‌وامم له په‌خش کردنی به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنی کوردی ناشڤێڵ.