ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵـێن ڕۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك گولله هاوه‌ن گیراوه‌ته بازاڕێـك و چه‌ند ماڵێـكی شـارۆچكه‌ی خاڵص. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شـڵێن یه‌ك له كوژراوه‌كان منداڵـێـكی
شیره‌خۆره بووه. هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌م 18 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكیاندا له ناوه‌ند و باكوری عێراق بۆ ڕاوه‌دونانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته 2 تێرۆریسـتان كوشـتووه و 16 گومان لێـكراویشـیان ده‌سـتگیركردووه.
له شـاری كه‌ركوكیش پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك 4 كه‌س كوژراون و 34 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هه‌ردوو له‌شكری ئه‌مریكا و عێراق سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر وه‌شـاندنی زه‌بری خێرا له دژی شوێن و حه‌شـارگه‌كانی یاخیبووان. ژه‌نه‌ڕاڵ ڕای ئۆدێرنۆ گوتیشی بۆی هه‌یه له مانگی چواری داهاتووه‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكی له عێراق ده‌ستپـێبكات، وه ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایش له‌وێ. گوتیشی بارودۆخه‌كه باشـتر بووه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا دانیشی به‌وه‌دا نا كه هێشتا كاری زۆرتر ماوه بۆ باشـكردنی ڕه‌وشه‌كه.