Accessibility links

كرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌ڵێت به‌ره‌وپـێشـچوون له‌ وتووێژه‌كانی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكوردا به‌ده‌ستهاتووه‌


گه‌وره‌ نێردراوی ناوه‌كی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دانوسـتاندنی ته‌كنیكی له‌سه‌ر داخسـتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور به‌ره‌و پـێـشـچوونی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، به‌ڵام هێشـتاش كاری زیاتر پـێـویسته‌.

ڕۆژی هه‌ینی و له‌ دووهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌ له‌ شـاری شینیانگی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین، كرسـتۆفه‌ر هێـڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی هێشـتا شت زۆر ماوه‌ باس بكرێت به‌ر له‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ تێـگه‌یشـتنێـكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر چه‌كداماڵینی كۆریای باكور.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م وتووێـژانه‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی 9 ی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه‌، كۆریای باكور ، كۆریای باشور، چین، ژاپـۆن، ڕوسـیا و ئه‌مریكا دیاربكات.

له‌ مانگی 2 ی ڕابردوودا كۆریای باكور په‌یمانی دابینكردنی پـوخته‌ و ورده‌كاری به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی دابوو و هه‌روه‌هاش له‌ناوبردنیان.

به‌پـێی ڕاپـۆرتێـكی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ كه‌وتووه‌، ده‌ڵێت پـیۆنگیانگ په‌یوه‌سته‌ به‌و په‌یمانه‌وه‌ی.

ڕاپـۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت پـسـپۆڕانی ئه‌م ده‌زگا چاودێریه‌ ناوه‌كیـیه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕێـگه‌یان دراوه‌تێ بۆ پـشـكنین و پـشـتڕاسـتكردنه‌وه‌ی داخسـتنی دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی پـیۆنگیانگ.

XS
SM
MD
LG