Accessibility links

گه‌وره‌ مه‌لایه‌كی ئێرانی ئاگاهی به‌ ئه‌مریكا ده‌دات


گه‌وره‌ مه‌لایه‌كی ئێرانی ئاگاهی داوه به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌ له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆی ڕادیۆیـیدا تا سـوپای پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران نه‌خاته‌ ناو لیسـتی تێرۆریسـتانه‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی ئایه‌توڵـڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می له‌ مه‌راسـیمی نوێژی هه‌ینیدا گوتویه‌تی ئه‌وانه‌ی دژی شۆڕشی ئیسلامین هانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن تا بیخه‌نه‌ ناو قه‌یرانێـكه‌وه‌ كه‌ وه‌ك زه‌لكاوێـكی لێدێت بۆی و چیدی ناتوانێت لێی ده‌ربازبێت.

هه‌ر له‌و لێـدوانه‌شـیدا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پاسـدارانی شۆڕش به‌ تێرۆریست بناسێنێت ئه‌وا ده‌بێته‌ جێی شـانازی بۆ پاسـداران.

ئه‌م مه‌لا كۆنه‌ پارێزه‌ی ئێران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پـسـپۆرانه‌، واته‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نی ڕێبه‌ری ڕوحانی ئێران هه‌ڵده‌بژێرێت.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا، به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت، به‌ ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباسـیان گوتبوو له‌وانه‌یه‌ به‌م زووانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش پاسـدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ ڕێـكخراوێـكی تێرۆریستی بناسـێـنێت.

واشـنتۆن ئێران به‌ دابینكردنی چه‌ك بۆ یاخیبووان له‌ عێراق و له‌ ئه‌فغانسـتان گوناهبار ده‌كات.

XS
SM
MD
LG