ده‌سه‌ڵاتدارێتی پـیرۆ ده‌ڵێت ژماره‌ی كوژراوانی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشـته 510 كه‌س، هاوكات كارمه‌ندانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی فریاكه‌وتنی به‌سه‌دان
كه‌سی ژێر داروپه‌ردوی شوێنه ڕوخاوه‌كاندان.
هه‌تا ئێسـتاش ژماره‌ی برینداران گه‌یشـتۆته پـتر له 1500 كه‌س.
بومه‌له‌رزه‌كه كه به پله‌ی 8 بوو له‌سه‌ر پـێوانه‌ی ڕێخته‌ر بوو به‌هۆی ڕماندنی به‌ده‌یان ماڵ و باڵه‌خانه، به تایبه‌تی له ناوچه‌ی كه‌ناری باشوری پـیرۆ.
له شـارۆچكه‌ی پـێسـكۆش و له‌ئاكامی هه‌ره‌سهێنانی سه‌ربانی كڵێسـایه‌ك له‌كاتی قه‌ره‌باڵغیـیه‌كی نوێژكردندا زیانێـكی زۆر كه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌درێژایی كه‌ناری ناوه‌ندی پـیرۆ شه‌قامی زۆر له شـاره‌كان تێـكچووه.
له شـاری چینچاش به‌هۆی ڕوخانی به‌ندیخانه‌یه‌ك به سه‌دان زیندانی ڕایانكردووه.
سه‌رۆكی پـیرۆ ئه‌ڵه‌ن گارسـیا فه‌رمانی باری نائاسایی له وڵاته‌كه دا.
كۆمه‌ك و یارمه‌تیش له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌مریكا لاتین و هه‌روه‌ها خاچی سوور و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاته.
شـایانی باسه ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ك له باشوری لیمای پایته‌ختی دا زۆربه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند.