له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا له دژی ژماره‌یه‌ك یاخیبوو كه خۆیان له مزگه‌وتێـكی سوننی له پارێزگای به‌غدا حه‌شـاردابوو یه‌ك سه‌ربازی
ئه‌مریكی كوژراوه و یه‌كێـكی دیكه‌ش برینداربووه.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له‌شـكر گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له مزگه‌وتی محه‌مه‌د ئه‌لئه‌مینه‌وه له طارمیـیه ته‌قه‌یان لێـكراوه. ده‌شـڵێت پاشـان مجه‌وری مزگه‌وته‌كه داوایكرد هه‌موو كه‌س مزگه‌وته‌كه به‌جێـبهێـڵت، به‌ڵام دوو له چه‌كداره‌كان هه‌ر له‌سه‌ر مناره‌ی مزگه‌وته‌كه مانه‌وه.
له‌شـكر ده‌ڵێت پاشـان فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپـته‌ر موشه‌كێـكی گرته دوو چه‌كداره‌كه، وه به‌هۆیه‌وه زیانێـكی كه‌میش به مناره‌ی مزگه‌وته‌كه كه‌وت.
له ڕۆژهه‌ڵاتی طارمیـیه‌ش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كرده‌وه‌یه‌كیاندا كه ئامانجه‌كه‌ی ڕێبه‌ری شـانه‌یه‌كی ئه‌لقاعیده له عێراق بووه 13 تێرۆریستیان كوشـتووه و 12 گومان لێـكراویشـیان ده‌سـتگیركردووه. له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌شه‌وه هێزه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی دیكه‌یاندا له ناوه‌ند و باكوری عێراق 14 گومان لێـكراوی تێرۆریستی تریان ده‌سـتگیركردووه.
له پـێـشـهاته‌یه‌كی تردا، یاسادانه‌رانی كورد و شیعه‌ی عێراق هاوپه‌یمانیـیه‌تیـیه‌كی سـیاسی نوێـیان پـێـكهێناوه به‌مه‌به‌ستی پـشتیوانیكردن له حكومه‌ته بێ تواناكه‌ی نوری ئه‌لمالیكی. به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانیـیه هیچ لایه‌نێـكی سوننی تیادا نیـیه.