وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری له‌شـكری بۆ ئیسرائیل زیاد ده‌كات.
ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی له‌وباره‌یه‌وه ناردووه، وه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه ئاماژه‌یه‌كه بۆ زیادبوونی مه‌ترسـیـیه‌كانی
ئه‌مریكا له په‌ره‌سه‌ندنی هێزی ئێران.
ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـكـكه‌وتنێـكیان مۆركرد سه‌باره‌ت به دابینكردنی بڕی 30 ملیار دۆلار وه‌كو یارمه‌تی له‌شـكری بۆ ئیسرائیل به درێژایی 10 سـاڵی داهاتوو، كه زیادبوونێـكی به ڕاده‌ی له‌سه‌دا 25 له یارمه‌تی هه‌نووكه‌یی به‌خۆیه‌وه بینی. نیكۆڵاس بێرنزی جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕێوڕه‌سـمێـكدا له ئۆرشه‌لیم له‌و باره‌یه‌وه دوا و گوتی " وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به دڵـنیایـیه‌وه ده‌زانێت ئیسرائیل له هه‌رێـمێـكی هێـجگار مه‌ترسـیداردا ده‌ژی."
به‌ڕێز بێرنز ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و كۆمه‌كه به‌هێزكردنی ئیسرائیله دژی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ره‌سه‌ندووی سـتراتیژی ئێران، وه ده‌شـڵێت له‌به‌ر خواسـتی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌روه‌ها خواسـتی به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی، ئه‌مریكا و ئیسرائیل و زۆر له وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمان به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسی ئێران ده‌بنه‌وه.
بێرنز ئێران و سوریای به تێـكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه تاوانباركرد، وه گوتی:
" ئێسـتا زنجیره‌یه‌ك هاوكاری له‌نێوان ئێران و سوریا و حزبوڵـڵا و ڕێـكخراوی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌سـتینی و كۆمه‌ڵه‌كانی تردا هه‌یه كه به‌رپـرسی ناكۆكیـیه‌كانن له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌تایبه‌تی ئێران و سوریا كه بوجه و چه‌ك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیانه دابین ده‌كه‌ن."
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت د‌ڵێت زیادكردنی ئه‌و یارمه‌تیـیه له‌شـكریـیانه باڵاده‌سـتی سـتراتیژی ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا مسـۆگه‌ر ده‌كات سه‌رباری زیادكردنی یارمه‌تیـیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمان.