سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و سه‌رۆكی عێراقی هاوپه‌یمانێتـیـیه‌كی سـیاسـی نوێـیان له نێوان پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی شیعه و كوردیان ڕاگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی گروپـێـكی سوننی
تیادابێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی و سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌م هاوبه‌ندیـیه‌یان ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی جێـگره سوننه‌كه‌ی، طارق ئه‌لهاشمی، كه عه‌ره‌بێـكی سوننه‌یه قایل نه‌بووه بچـێته ناو ئه‌و گروپه. به‌ڵام سه‌رۆك تاڵه‌بانی گوتی ده‌رگا بۆ به‌شـداریكردن به واڵایی ده‌مێنێته‌وه.
هاوبه‌ندیـیه‌كه پـێـكهاتووه له پارتی ده‌عوه‌ی به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیكی و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به جێـگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدول مه‌هدی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی و پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی.
شـایانی باسه به‌ره‌كه‌ی طارق ئه‌لهاشمی كه به‌ره‌ی ته‌وافقی عێراقیـیه گه‌وره‌ترین گروپی سوننـه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقدا و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی كشـانه‌وه و حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌كه‌یان توشی قه‌یران كرد.