Accessibility links

ئه‌مریكا به‌نیازه‌ سوپای پاسـدارانی ئێران به‌ هێزێـكی تێرۆریست دابنێت


وا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ئاماده‌یه‌ هێزی پاسـدارانی شۆڕشی ئێران وه‌كو ڕێـكخراوێـكی تێرۆریستی جیهانی تایبه‌ت ده‌سـتنیشـان بكات.

ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ره‌و پـێشه‌وه‌ بڕوات، ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین جار وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوی ده‌سـته‌ی هێزێـكی له‌شـكری وڵاتێـكی سه‌ربه‌خۆ بخاته‌ سه‌ر لیسـتی گروپـه‌ تێرۆریسـته‌كان. ئه‌و هه‌نگاوه‌ ڕێـگه‌ به‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌ر دارایـیه‌كی گروپه‌كه‌ و ئه‌ندامه‌كانی و هه‌ر یارمه‌تیـیه‌ك كه‌ له‌ناو وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ بدرێت.

به‌پـێی هه‌واڵه‌كه‌ كه‌ له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا له‌ ڕۆژنامه‌كانی واشـنتۆن پـۆست و نیویۆرك تایمز بڵاوبۆته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیادبوونی ئه‌و گرژیـیانه‌یه‌ له‌ نێوان واشـنتۆن و تاران سه‌باره‌ت به‌ چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی ئێران و تاوانه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌وه‌ی گوایه‌ ئێران له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتان پـشـتیوانی له‌ یاخیبووه‌كان ده‌كات.

تاران له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی ئه‌مریكا نكۆڵی ده‌كات، وه‌ ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG