Accessibility links

له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ باشوری عێراق 2 كه‌س ده‌كوژرێن، وه‌ ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی شه‌نگالیش گه‌یشته‌ 200 كه‌س


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت خۆكوژێـك به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆی به‌ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی دادوه‌رێـك له‌ باشوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه‌ و له‌ئاكامدا 2 له‌ پاسه‌وانه‌كانی كوژراون و دادوه‌ره‌كه‌ و 6 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

هێرشه‌كه‌ نزیـك ماڵی دادوه‌ره‌كه‌ له‌ شـاری حلـله‌ ڕوویداوه‌، نزیكه‌ی 95 كیلۆمه‌تر خوارووی به‌غدای پایته‌خت.

له‌ باكوری عێراقیش كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێـیی ده‌ڵـێن ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی شه‌نگال گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵـێن كارمه‌ندانی فریاگوزاری له‌‌ ژێر داروپه‌ردوی ماڵه‌ ڕوخاوه‌كاندا به‌ دوای قوربانیـیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ ڕه‌نگه‌ زیانه‌ گیانیـیه‌كان پـتر بـبێته‌وه‌.

له‌ واشـنتۆنیش كۆشـكی سـپـی ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌رزه‌نشت كرد و به‌ هێرشـێـكی دڕه‌ندانه‌ی ناوزه‌ندكرد كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هاوڵاتیـیانی سـڤیلی بێ تاوان.

له‌ هه‌واڵـێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵـێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 11 گومان لێـكراوی تێرۆریستی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌یان له‌ عێراق كوشـتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی جیاجیادا 4 ی دیكه‌شـیان له‌ به‌غدا و باكوری شـاره‌كه‌ ده‌سـتگیركردووه‌.

XS
SM
MD
LG