دادگای باڵای تایلاند فه‌رمانی ده‌سـتگیركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ر كار لابردووی
تایلاند تاكسین شینه‌واترا و هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی په‌سه‌ندكرد.
بڕیاری ئه‌و دادگایه پاش پـشـتگوێـخسـتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ فه‌رمانی ئاماده‌بوونیان له‌به‌رده‌م دادگادا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه هاته كایه‌وه.
شـایانی باسه دۆزگه‌رانی داداگا سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی ناقانونی ده‌سه‌ڵاتی له سه‌ودایه‌كی كڕینی زه‌وی و زاردا له سـاڵی 2003 بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بتوانێت زه‌وی له حكومه‌ت بكڕێت به نرخێـكی زۆر هه‌رزان.
به‌ڕێز تاكسین و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئێسـتا له به‌ریتانیا ده‌ژین نكولیان له‌و تۆمه‌تانه كرد و گوتیان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ تایلاند هه‌تا دیموكراسی جارێـكه دیكه به‌رقه‌رار نه‌بێت.
دۆزگه‌رانی تایلاند ده‌ڵێن داوای ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی تۆمهتبهران ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی دانیشـتنی دادگا نه‌بن له 25 ی مانگی نۆی داهاتوودا.
به‌ڕێز تاكسین له كوده‌تایه‌كی له‌شـكری مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابرا.